سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک سیسی دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە لە کۆشکی ئیتحادی چاوی کەوت بە بەرێز عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا لەگەڵ گرنگی کارکردن بۆ پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری ستراتیجی.
بەرێزیان لە میانی دیدارەکە تەئکیدی کردەوە لەسەر پێزانینی عێراق بۆ هەوڵەکانی سەرۆک سیسی و پشتیوانیەکانی بۆ عێراق، و خوازیاری هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی بران و پتەوکردن و کاراکردنی هاریکاری سێ قۆڵی نێوان براکان ( عێراق و میسر و ئوردن ) و ئاماژەشی بە گرنگی هاریکاری کرد لە ناوەندی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
لای خۆیەوە سەرۆکی میسر پەرۆشی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ گەشەپێدانی هاریکاری لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەکان، لەسەر ئاستی هەردوولا بێت یان لەرێی میکانیزمی هاریکاری سێ قۆڵی لەگەڵ ئوردن، ئامادەیی تەواوی میسری نیشاندا بۆ گواستنەوەی ئەزمونی گەشەپێدانی بۆ عێراق، لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگسری گەڕانەوەی بۆ پێگەی مێژویی خۆی و لە ناوەندی عەرەبی و ئیقلیمی بە شێوەیەکی کایگەر و ڕەخساندنی پێگەی لە جیهانی عەرەبی.
سەرۆک سیسی گرنگی پێدانی زۆری نیشاندا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لە وێناکردنی روخساری داهاتووی عێراق و بەهێزکردنی دامەزراوە نیشتمانیەکانی، و میسر هەموو دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکاتەوە و پابەندە بە بنەمای رێزگرتن لە یەکتری بۆ سەروەری وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
15  ئەیلول 2021