له‌ میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق.. بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و ئیداری كۆمسیۆنی مافه‌كانی‌ مرۆڤ تا پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی نوێی كۆمسیاران، كه‌عبی گه‌یشتن به‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی راگه‌یاند

به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌مان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق (CHRO)، تاوتوێی دۆسیه‌كانی‌ مافی مرۆڤ له‌ عێراق و گرنگی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ده‌سته‌كه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد به‌ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ئه‌و دۆسیانه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ی‌ ئه‌یلولی 2021 له‌ میانه‌ی‌ پێشوازی له‌ خاتو دانێڵ بیل، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق، به‌ڕێز كه‌عبی تیشكی خسته‌ سه‌ر دۆسیه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ له‌ عێراق له‌گه‌ڵ دانانی یاسای‌ په‌یوه‌ندیدار به‌و دۆسیه‌وه‌وه‌و پێویستی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌نێوان نێرده‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی و كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق و لیژنه‌ی‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ روی پێشكه‌شكردنی پشتیوانی ته‌واوه‌تی و هه‌ماهه‌نگی كارا له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌وشێوه‌یه‌ی‌ گره‌نتی ئه‌وه‌ بكات به‌وپه‌ڕی بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی و پاكو بێگه‌ردی و دور له‌ هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی پارته‌كان كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامبدات.

سه‌باره‌ت به‌ كاری كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ و گرفتی دواكه‌وتنی موچه‌ی‌ كارمه‌نده‌كانیه‌وه‌، كه‌عبی رونیكرده‌وه‌، به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ رێگه‌ی‌ راسپاردنی كه‌سێكه‌وه‌ بۆ راییكردنی كاره‌كانی كۆمسیۆن له‌ روی دارایی و ئیدارییه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمسیۆنه‌كه‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێی كۆمسیاران پێكدێت به‌ مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباره‌ هونه‌ری و پسپۆڕییه‌كانی كۆمسیۆنه‌كه‌ نه‌درێته‌ ئه‌و كه‌سه‌.

به‌ڕێزیان ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی‌ به‌شه‌كانی كۆمسیۆن كرده‌وه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌ 53یی‌ ساڵی 2008ی تایبه‌ت به‌خۆی و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌توانێت چاودێری واقیعی مافه‌كانی مرۆڤ بكات و راپۆرته‌كانی بنوسێت، هاوكات رۆڵی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی نرخاند كه‌ له‌ كۆمسیۆنه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن و داواشی لێكردن توانای‌ زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و دۆسیه‌ گرنگه‌ مرۆییه‌.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٥