پەیامی پیرۆزبایی د.بەشیر حەداد، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم و ھیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ وڵاتەکەمان و تەواوی موسڵمانی جیھان.
داوا لە تەواوی ھێزە سیاسی و نیشتمانییەکان دەکەم یەکڕیز و تەبا بن، تاوەکو ھەموولایەک پێکەوە بتوانین رووبەڕووی ئاستەنگە ئەمنی و تەندروستییەکان ببینەوە و بتوانین قەیرانەکان تێپەڕێنین.
داوا لە ھاونیشتمانییانی خۆشەویستیش دەکەم پابەندنی رێکارە تەندروستییەکانی تایبەت بە رووبەڕوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، تاوەکو خۆمان و دۆست و ئازیزانمان لەو نەخۆشییە بە دوور بگرین.

دوبارە جەژنی قوربان لە ھەموولایەک پیرۆز بێت.

د.بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١