لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن میوانداری سه‌رۆك و ئه‌میندارانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كرد
رۆژی دوشه‌ممه 12-7-2021 لیژنەی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن به‌سه‌رۆكایه‌تی د.نه‌عیم عه‌بودی، سه‌رۆكی لیژنه‌كه به ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار عه‌لا ره‌بیعی، میوانداری سه‌رۆك و ئه‌میندارانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كرد.
له‌و میواندارییه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی ده‌سته‌كه، راپه‌ڕاندنی كاره‌كان و میكانیزمه‌كانی كاركردن و قه‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌سته‌كان تاوتوێ كرا، به هه‌مان شێوه لیژنه‌كه له گه‌وره‌ترین كۆسپ و ئه‌و ئاسته‌نگانه ئاگاداركرایه‌وه كه له‌كاتی راییكردنی كاره‌كانیان روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌و میواندارییه‌دا، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن گوێبیستی كۆی ئه‌و كێشه‌و کەمتەرخەمیانە بو کە به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ده‌كات، هاوكات لیژنەی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر رۆڵی گرنگی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداران و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له پشتیوانیكردنی دانانی چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كان و چاككردنی پێگه‌كانی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
١٢/٧/٢٠٢١

