لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان پرۆژە یاساى پاراستنى منداڵ تاتوێدەکات

لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان کۆبونەوەیەکى بەسەرۆکایەتى پەرلەمانتار مەیسون ساعدى و بە ئامدەبونى بڕیاردەرى لیژنەو ئەندامانى لیژنەکە ڕێکخست بۆ تاتوێکردنى پڕۆژە یاساى پاراستنى منداڵ.

لەمیانى کۆبونەوەکەدا کە لە بارەگاى لیژنە لە ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێوەچوو، لیژنەکە بڕگەکانى پڕۆژە یاساى پاراستنى منداڵى تاتوێکرد کە ئاڕاستەى کراوە، لەوباریەوە داواى لەسەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران کرد بەزوترین کات پڕۆژە یاساکە بخاتە چوارچێوەى بەرنامەى کاریەوە بەمەبەستى ئەنجامدانى خوێندنەوەى یەکەم بۆى.

فەرمانەگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
29/6/2021