سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی دەکات

بەرواری ٢٤/٦/٢٠٢١ ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانتار محەمەد رەزا ئەلحەیدەر سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگەری پەرلەمانی بە هاوڕێیەتی ژمارەێک لە ئەندامانی لیژنە سەردانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی کرد .

بەڕێز ئەلحەیدەر لەگەڵ لێپسراوانی دەزگاکە تاوتوێی دۆخی ئاسایشی وڵات کرد وگرنگی هەماهەنگی لە بەینی دەزگا ئەمنییەکان بەرز نرخاند و هەروەها گرنگی پێویستی چالاککردنی ڕۆڵی هەواڵگری لە ئاشکرا کردنی تیرۆرستان کردەوە و ئەو لایەنانەی پاڵپشتیان دەکەن لە دەرەوەی وڵات بۆ جێبەجێکردنی ئەجیندا شەڕخوازیەکانیان لە عێراق و کارکردن بۆ بەرتەسککردنەوەی بەردەستە دەسکەوتەکان لە بواری ئاسایشدا .

وهەروەها ئەلحەیدەر جەختی کردەوە لەسەر دابینکردنی پێداویستیە مادی و مەعنەوی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئۆپراسیۆنەکان لە دژی تیرۆرستان کە ئاسایشی عێراق دەخەنە مەترسیەوە .

لە میانی کۆبونەوەکەدا ئەلحەیدەر هەوڵی کارمەندانی دەزگاکەی بەرز نرخاند ، وڕۆڵیان لە بەدەست هێنانی سەرکەوتن بەسەر سیخۆڕان و تیرۆرستانی داعیش و ئازادکردنی خاکی عێراق لە ژێر دەستی تیرۆرستان .