کەعبی پیرۆزبایی جەژن لەگەلی عێراق دەکات

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراق و تەواوی مسوڵمانان کرد بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هیواشی خواست خوای گەورە بیکاتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموان.

کەعبی لەبەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ئایاری ٢٠٢١ ڕایگەیاندوە، خۆشحاڵ و شەرفمەندم جوانترین پیرۆزبایی پێشکەش بەگەلی عێراق و مسوڵمانان بکەم بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لە خوای گەورە ئەپاڕێینەوە کارە باشەکان لەئێمەو ئێوەش وەربگرێت و بیکاتە مایەی خێرو خۆشی بۆ وڵاتەکەمان و مسوڵمانان و ڕزگارمان بکات لە پەتای کۆرۆنای نەفرەتی، ئاشتی و ئاسایش باڵبکێشێت بەسەر عێراق و یەکڕێزی و سەربەزی و پێشکەوتن درێژەبکێشێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٣/٥/٢٠٢١