پەیامی د.بەشیر حەداد بە بۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، لە پەروەردگاری مەزن داواکارین، تاعەت و عیبادەتی ھەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و ئەم جەژنە بکاتە مایەی یەکڕیزی و یەکبوونی زیاتری نێو ماڵی کورد و کۆتاییھاتن بە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ وڵاتەکەمان.
داوا لە ھاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین لە پێناو پاراستنی خۆیان و خانەوادەکانیان پابەندی رێکارەکانى خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا ببن، تاوەکو ھەموو لایەک پێکەوە بتوانین بەسەر ئەو پەتایەدا زاڵ بین.

د.بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢١/٥/١٢