سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەركۆنەی تیرۆركردنی هاشم هاشمی شارەزای ئەمنی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، سەركۆنەی تیرۆركردنی هاشم هاشمی شارەزای ئەمنی كرد.
بەرێزیان ڕایگەیاند: لەكاتێكدا سەركۆنەی ئەو كردەوە قێزەونە دەكەین كە دەستی گەیشتە دكتۆر هاشم هاشمی شارەزای ئەمنی بە تیرۆر كردنی لە ناوەڕاستی بەغەدا لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە، داواش لەدەزگاكانی حكومەت دەكەین لێكۆڵینەوەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن، و لایەنە تێوەگلاوەكانیش لەو كردەوە ترسنۆكانەیە بەپەلە ئاشكرا بكەن، بەتایبەت دوای دووبارەبونەوەی كردەوەكانی رفاندن و تیرۆركردنی ژمارەیەك كەسایەتی و دەنگە نیشتمانییەكان.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە كە پێویستە دەزگا ئەمنییەكان لەئاستی بەرپرسیارێدابن، و ئاستێك بۆ ئەو كەسانە دابنێن كە لە یاسا لایانداوە و بونەتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان.
بەرێزیان سەرەخۆشی لەكەسوكاری كرد ، و لەخوای گەورە داواكارە سەبوریان بدات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بكات.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 تەموز 2020