سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاریكاریەكان بەپێی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا، و تاوتوێی چەندین پرس و دۆسیەی جێی بایەخی هاوبەش كرا.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
12 شوباتی 2020