د. بەشیر حەداد لەگەڵ ژمارەیەک لە فراکسیۆنەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوویەوە
د.بەشیر حەداد جەختی لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی خێرای داواکاری خۆپیشاندەران کردەوە
رۆژی پێنج شەممە ٣١/١٠/٢٠١٩ دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ژمارەیەک لە فراکسێۆنەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و باسی لە گرنگی بەردەوامی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و کاری یاسادانان و چاودێری و بەدواداچوون بۆ پێشڤەچوونی رووداوەکانی شەقامی عێراق و ھەماھەنگی نێوان فراکسێۆنەکان کردەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە لەسەر پێویستی خێرا وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازی گشتی لە ماوەیەکی دیاریکراودا.هەروەها پابەندبوون بە چوارچێوە دەستووریی و یاساییەکان لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا.
دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژەی بەگرنگی یەکخستنی هەوڵی هەموو لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی کرد لە پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و فەراهەمکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو عێراقدا.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنج شەممە ٣١/١٠٢٠١٩

