د.بەشیر حەداد دیاری و پيداويستى قوتابخانه بەسەر ژمارەیەک قوتابی کۆچەردا دابەش کرد
رۆژی سێشەممە ١/١٠/٢٠١٩ دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ناحیەی کەسنەزان لە شاری هەولێر دیاری بەسەر ژمارەیەک قوتابی کۆچەردا دابەش کرد.
لە رێوڕەسمێکدا کە سەنتەری رؤشنبيرى کۆچەرەکان بە هاوکاری لیژنەی ناوچەی کەسنەزانی پارتی دیموکراتی کوردستان رێکیان خستبوو، دیارییەکان بەسەر قوتابیەکاندا دابەش کران.
لە گوتەیەکیدا بۆ ژمارەیەک لە منداڵە کۆچەرەکان دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند “ئێمە لەگەڵ کۆچەرەکان لەم وڵاتەدا ساڵانێکی زۆرە پێکەوە دەژین و کۆچەرەکان ریشەیان داکوتاوە لە ناو کۆمەڵگەی ئێمەدا.”
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەشی بەوەدا کە کۆچەرەکان تەنیا لە کوردستان دا نین و لە هەموو دونیادا هەن و راشیگەیاند چەندین شت هەن کە ئێمە لە کوردستان پێکەوە دەبەستێەوە لەوانەش هاونیشتیمان بوون و هاونەتەوەیی بوونە کە هەموومان لە ناو هەرێمی کوردستان دا دەژین زۆربەی کۆچەرەکانی کوردستان کوردن و بە زمانی کوردی قسە دەکەن هەروەها هاوئاینی بوونیش کە زۆربەی زۆری کۆچەرەکان موسڵمانن، لە سەروی هەموشیانەوە مرۆڤ بوونە”.
جەختيشى كردەوه لەسەر پێویستی پێدانى هەموو مافه ياساييەكان ورەگەزنامه له لايەن حكومەتى عێراقەوه به کۆچەرەکان، لەو بارەيەوەش ئامادەيي خۆى نيشاندا بۆ هەول وهاوكارى.
لە کۆتایی گوتەکەیدا دکتۆر بەشیر حەداد وەك هاندانيان بۆ خوێندن بەڵێنی بە قوتابیە کۆچەرەکان دا لە کۆتایی خوێندنی ئەمساڵدا قوتابیە یەکەم و دووەم و سێیەمەکان خەڵات بکات.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممه 2019/10/1

