سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی گشتی ئەدیبان و نوسەران دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی گشتی ئەدیبان و نوسەرانی عێراق.
بەرێزیان پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی ئەو یەكێتییە كرد بە بۆنەی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی ئێستا، باسیشی لە گرنگی پرۆژەی رۆشنبیری كرد لە گەشتاندنی لە ناو كۆمەڵگەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی و دەستەبەركردی زەمینەی لەبار لە كۆمەڵگە و بەهێزكردن و فروانكردنی چالاكییە رۆشنبیرییەكان، ئاماژەی بەوەش كرد كردەوەی سەربازی قۆناغێكی لە پێشینەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو خەلەل و پێشێلكارییانەی كە رێكخراوە تیرۆریستیەكان هەوڵی بۆ دەدەن، بەڵام بواری رۆشنبیری زەمینەیەكی لەبارە بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگە و تەئكیدی كردەوە لەهەوڵەكان بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی پشتیوانی لەبواری رۆشنبیری لە وڵاتدا دەكەن كە خۆراكی مێشكە لە پێناو بەدیهێنانی ئایندەیەكی گەش بۆ عێراق.
هەر لە میانی دیدارەكە بەرێزیان گوێبیستی ئەو كێشانە بوو كە لەلایەن ناجح مەعموری سەرۆكی یەكێتیەكە خرایەڕوو كە روبەروی رۆشنبیر و چالاكیەكانیان دەبێتەوە بە تایبەت لە شارە رزگاركراوەكان، داواشی كرد بۆ تەرخانكردنی بارەگای یەكێتیەكە و لە نێویشیاندا بارەگاكانی سەندیكای هونەرمەندان و رۆژنامەنوسان و لە ئەستۆگرتنی خەرجی مانگانەیان بە هاوكاری پارێزگاران بۆ ئەوەی بتوانن كارەكانیان جێبەجێ بكەن، بەرێزیان تاوتوێی ئەو مینحەیەشی كرد كە ساڵانە دەدرێتە ئەو یەكێتییە لەگەڵ ئەو منحەیەی دەدرێتە تەواوی ئەدیب و رۆژنامەنوس و هونەرمەندان.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 حوزەیران 2019