له ژێرچاودێری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كانی په‌رله‌مان سمینارێك ده‌به‌ستێت
له ژێرچاودێری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/4/2019 لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كانی په‌رله‌مان سمینارێكی به‌ست بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای ” تانه‌دان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یاسا له ئه‌حكام و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به موڵكدارێتی خانوبه‌ره”.
كه‌عبی گووتی كه ئه‌و یاسایه له خولی په‌رله‌مانی ڕابردودا ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرابو و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ ئه‌نجامدرا به‌بێ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م ده‌نگدان و ڕه‌وانه‌ی خولی ئێستا كرا به‌هۆی گرنگی یاساكه‌و به‌هۆی هه‌بونی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ری له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و كه‌سه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی په‌یوه‌ندی یاساكه به یاسای پێشتر و چه‌ند بڕیارێك كه سوده‌ی به‌چه‌ند لایه‌نێك گه‌یاندوه‌و زیانی بۆ لایه‌نی تر هه‌بوه.
له سمیناره‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌ته‌كه كرا‌و پسپۆڕانی یاسایی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی داواكارییه‌كانی موڵكداری و ڕاوێژكاران بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه خسته‌ڕو و بڕیاردرا چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا له گه‌ڵ لایه‌ن و كه‌رته‌كانی تردا تاوتوێ بكرێت و سود له ڕای ئه‌وان وه‌ربگیرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاده‌ی پێویستی ده‌ركردنی یاساكه، یان ده‌ركردنی به‌بێ زیان گه‌یاندن به هیچ لایه‌نێك.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/4/2019

