سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هاوتا ئێرانیەكەی دەكەوێت و تاوتوێی كاراكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و هەوڵەكانی بەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچەكەدا دەكەن
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمانتارانی كورد، چاوی كەوت بە بەرێز عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران، ئەوەش لە پەراوێزی كارەكانی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە دۆحە.
لە دیدارەكەدا پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئێران خرایەڕوو، لەگەڵ كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی، و كاری هاوبەش لەو پرسانەی جێی بایەخی هەردوولان لە ناوەندە پەرلەمانیەكانی ئاسیا و ئیسلامی و نێودەوڵەتی.
بەرێزیان داواشی لە هاوتا ئێرانیەكەی كرد بەشداری لە كۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بكات كە بیستی ئەم مانگە لە بەغداد بەرێوەدەچێت، و بەواتای پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و ناوچەكە دێت.
لای خۆیەوە لاریجانی پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هەوڵەكانی سەقامگیری لەعێراق كە بە تەزحیەدانی رۆڵەكانی بەدیهاتووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 نیسانی 2019

