سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری دیالە ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی لافاوی ئەو ناوچەیە
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە ئەنجامدا؛ بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی لافاوی ئەو پارێزگایە.
بەرێزیان دڵنیاكرایەوە لە بارودۆخی پارێزگاكە و رێوشوێنەكان؛ بۆ نەهێشتنی مەترسی لافاو لەسەر پارێزگاكە، تەئكیدشی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی پێویست پێشكەش بە دیالە دەكات؛ بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی باران و لافاو لەو ناوچەیە.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 نیسانی 2019

