سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستیەكەی قاهیرە دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستیەكەی شەوی دووشەمەی ناوەراستی قاهیرەی پایتەختی كرد كە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.
بەرێزیان ڕایگەیاند: كە ” تیرۆر هەرەشەیە بۆ سەر تەواوی ناوچەكە، و ئارامی دەشێوێنێت، پێویستیشە سەرچاوەكانی لەڕوی سەربازی و فكریەوە وشك بكرێن، ئەوەش پێویتی بە یەكخستنی تواناكانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ریشەكێش كردنی”، ئاماژەی بە وەستانی عێراق لەگەڵ میسری دۆستیدا.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی خۆشی گەیاندە حكومەت و گەلی میسری برا و كەسوكاری قوربانیان، هیوای زوو چاكبونەوەشی بۆ بریندارەكان خواست.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 شوباتی 2019

