سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە فەرماندەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە ژەنەڕاڵ جۆزێف فوتێل فەرمادەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و وەفدی هاورێی بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری ئەمنی و هەماهەنگی هەواڵگری لە بواری ریشەكێش كردنی تیرۆر كرا، و پابەندبوون بە پاراستنی سەروەری عێراق، و پێویستی بوونی هێزی بیانی بۆ پشتیوانی هێزە ئەمنیەكان بە رەزامەندی حكومەتی عێراق.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە بواری پڕچەككردن و راهێنان و پێشخستنی تواناكانی؛ بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر و بەدیهێنانی سەقامگیری، وتیشی پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاری عێراق بێت كە لەبری جیهان دژی تیرۆریستانی داعش جەنگا بە تایبەت لە بواری ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە.
لای خۆیەوە ژەنەڕاڵ فۆتیل پابەندبوونی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە بۆ پشتیوانی لە هێزە ئەمنیە عێراقیەكان لە بواری پاراستنی ئاسایش؛ بەمەبەستی ریشەكێش كردنی تیرۆر بە تەواوەتی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 شوباتی 2019