سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی تونس دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ئیبراهیم رزقی باڵیۆزی تونس لە عێراق.
لە میانی دیدارەكەدا پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات خرایەڕوو لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگی لە بواری پەرلەمانی و یەكخستنی هەڵوێستەكان لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی.
هەر لە میانی دیدارەكەدا بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگری فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریەكان لە بواری ئابوری بەو شێوەیەی كاریگەری ئیجابی لەسەر پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات دەبێت، باسیش لە پێشكەشكردنی ئاسانكاری لە رێوشوێنەكانی پێدانی فیزا بۆ عێراقیەكان كرا لەگەڵ چالاكردنی جوڵەی فرۆكەوانی لە نێوان عێراق و تونسدا.
لەسەر ئاستی گەشتیاری تەندروستیش لە تونس، رێكەوتن لەسەر سەردانی وەفدێكی پزیشكی تونس بۆ بەغداد بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ كردنەوەی دەروازەی هاریكاری لەوبوارەدا.
لایخۆیەوە رزقی كرانەوەی وڵاتەكەی نیشاندا بەڕووی عێراقدا لەگەڵ پێشكەشكردنی تەواوی جۆرەكانی پشتیوانی لە بوارە جیاجیاكاندا.
لە كۆتایی دیدارەكەش بەرێزیان بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی تونسی كرد سەردانی عێراق بكات بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 شوباتی 2019