سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە هاوتا ئوردنیەكەی دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی جێگری یەكەم و سەرۆكی كوتلەكان، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز عاتف تەروانە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و وەفدی هاورێی.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان پێشوازی لە بەرێز تەروانە و وەفدی هاورێی كرد، ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی مێژوویی و جوگرافی و كۆمەڵایەتی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كرد، هیوای خۆشی نیشاندا بۆ تەروانە و وەفدی هاورێی كە كاتێكی خۆش لەیەكەم سەردانیان بۆ بەغداد بەسەربەرن.
هەر لە میانی دیدارەكە بەرێزیان پەرۆشی عێراقی نیشاندا بۆ پتەوكردنی هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی، و ببتێتە خاڵی پێكگەیشتنیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە، و بنەمای پەیوەندیەكانیشیان بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لەسەروەری یەكر و دور لە سیاسەتی محاوربێت، هیوای خۆشی نیشاندا هەموان هەوڵی سەقامگیری عێراق بدەن؛ چونكە دەبێتەهۆی سەقمگیری ناوچەكە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیشی كردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری لە بواری ئاڵوگۆری زانیاری هەواڵگری لە نێوان هەردوو وڵات، و كاركردن بۆ لەناوبردی توندڕەوی لەروی ئەمنی و فكریەوە، لەگەڵ پشتیوانی لە دۆسیەی ئاسایشی سنوری نێوان هەردوو وڵات، بۆ ئەوەی بەرپرسیاریەتێكی هاوبەش بێت و هیچ لایەك خۆی لەو بەرپرسیارێتیە بەدورنەگرێت.
سەبارەت بە پەیوەندی پەرلەمانیش تاوتوێی رێگەكانی كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی كرا، لەگەڵ كاراكردنی رۆڵی دیبلۆماتی پەرلەمانی لە ماوەی داهاتوودا.
بەرێزیان تەئكیشی كردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری و پێشكەش كردنی ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق لە ئوردن تا دەگاتە هەڵگرتنی فیزا لە نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵی ئوردنیشی بەرزنرخان لە پشتیوانیكردنی عێراق، لەپێش هەمویانەوە پشتیوانی ئەمنی و ئابوری لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن بەرێز عاتف تەروانە سوپاسی ئەو پێشوازیەی كرد كە لە عێراق لێكراوە، سەرەخۆشی خۆشی راگەیاند بە بۆ ئەو شەهیدانەی كە خوێنیان بەخشیە خاكی عێراق؛ لە پێناو رزگاركردنی لە تیرۆریستانی داعش.
تەروانە تەئكیدی كردەوە پەیوەندیەكانی ئوردن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لەسەر بنەمای تێگەیشتنی هاوبەشە بۆ سروشتی بەربەستەكانی ناوچەكە، ئاماژەی بە پشتیوانی ئوردنیش كرد بۆ هەوڵەكانی عێراق لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاڵپشتی كردنی لە بواری سەربازی و فیكر و ئەمنی، رۆشناییشی خستە سەر سنوری بەرپرسیارێتی هاوبەشی نێوانیان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن ڕایگەیاند: بە گرنگیە چاودێری گەڕانەوەی عێراق بۆ پێگەی لەسەر گۆڕەپانی عەرەبی دەكەین لەگەڵ رێزگرتن لە تایبەتمەندی پەوەندی لەگەڵ دراوسێكانی، بەیەك چاویش سەیری گەلی عێراق دەكەین و مەزهەب و تەوائیف لەیەكیان ناكات و پابەندن بە ناسنامەی عەرەبی نەك لەسەر بنەمایەكی تر، سەرسامیشین بە توافقی نێوان سەركردەكانی عێراق و هەماهەنگی نێوان سێ سەرۆكایەتیەكە لەم قۆناغەدا، ئەو هەماهەنگییەش رۆڵی دەبێت لە گەڕانەوەی قوڵایی ستراتیجی بۆ عێراق.
تەروانە وتیشی:” تەئكید لەسەر هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دەكەینەوە كە دەبێتە مایەی سود بۆ گەلان”، جەختیشی كردەوە كە ئوردن هەر بە برای عێراق دەمێنێتەوە لە قەیرانە جۆراوجۆرەكان، ئاماژەی بەوەشكرد بۆ دەستكردن بە لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندیەكان، ئەم قۆناغەش بە گوزارشتی هاوبەش لە بەربەستەكان و ئەو بارودۆخەی روبەروی دەبنەوە جیادەكرێتەوە.
تەروانە رێكەوتن و لێكتێگەیشتنی واژۆكراوی ئەم دواییەی نێوان عێراق و ئوردنی بە هەنگاوێكی گرنگ لەقەڵەمدا كە خزمەت بە خواستەكانی هەردوو گەلی برا و هیواكانیان دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 شوباتی 2019

