جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنی پێویست له سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17/1/2019 پێشوازی له ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
له دیداره‌كه‌دا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو ده‌ستنیشان كرا بۆ كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی له گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمسیۆن به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی پێویست له بودجه‌دا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له كۆمسیۆن.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنی پێویست بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و داوای له حكومه‌ت كرد هه‌مو پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه بڕیاره له به‌رواری 16/11/2019 ئه‌نجام بدرێت دابین بكات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/1/2019

