حەلبوسی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی لیژنەی دارایی دەكات بۆ تاوتوێ كردنی بڕگە و مادەكانی بودجەی گشتی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی لیژنەی دارایی كرد بۆ تاونوێ كردنی بڕگە و مادەكانی بودجەی فیدڕاڵی گشتی ساڵی 2019.
لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ سەبارەت زیادكردنی پارەی تەرخامكراو بۆ وەبەرهێنان كرا لە رێی پشتیوانی لە كەرتی تایبەت، و زیادمردنی داهات و كەمكردنەوەی كوتهێنان لە بودجەدا.
لە كۆبونەوەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی دەستەبەركردنی دەرفەتی كار لەرێی دەستكردن بە وەبەرهێنان و بوژانەوەی هەرێمەكان، لەگەڵ چارەسەركردنی دۆسیەی گرێبەست و ئەو كادرانەی بە كرێی رۆژانە كاردەكان لە دامەزراوەكانی دەوڵەت.
رۆشناییش خرایەسەر چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكان و تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ ئارامی و زامنكردنی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان، لەگەڵ قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان و برینداران و زیانلێكەوتوانی كردەوە تیرۆریستیەكان، لەگەڵ زامنكردنی موچە و خەرجی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق لە نێویشیاندا هەرێمی كوردستان.
هەر لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی دۆسیەی تەندروستی و پەروەردەكرا لەگەڵ كەرتی خوێندن و خزمەتگوزاری وەك ئاو و كارەبا و پرۆژەكانی ژێرخان لە بودجەدا گرنگی زۆری پێبدرێت، بەو پێیەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانی عێراقەوە هەیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 كانونی دووەمی 2019