د. به‌شیر حه‌داد چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی كه‌لتوری لێبورده‌یی له كۆمه‌ڵگادا له گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی كوردستان تاوتوێ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/1/2019 به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی پارێزگای هه‌ولێر، سه‌ردانی نوسینگه‌ی یه‌كێتی زانایانی كوردستان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان د. عه‌بدولڵا سه‌عیدو ئه‌ندامانی نوسینگه‌ی جێبه‌جێكردنی خولی نوێوه پێشوازی لێی كرا.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی هوشیاركردنه‌وه‌ی ئاینی له نێوان هاوڵاتیان و فه‌توادان و ڕۆڵی كارای یه‌كێتی زانایان له خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر چه‌سپاندنی بنه‌ماو میكانیزمی پێویست بۆ به‌دیهێنانی بنه‌مای لێبورده‌یی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێزكردنی كه‌لتورو ڕه‌وشته ڕه‌سه‌نه‌كان.
حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر به‌هێزكردنی كه‌لتوری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان پێكهاته‌كانی وڵاتدا‌و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی باوه‌ڕی و ڕێنماییه‌كانی خوای گه‌وره به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/1/2019

