د. به‌شیر حه‌داد ڕۆڵی ئاین و به‌ها ئیمانیه‌كان له كۆمه‌ڵگاداو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له گه‌ڵ شاندی شێخه‌كانی ته‌ریقه‌تی قادری تاوتوێ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/12/2018 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غدا، پێشوازی كرد له شێخ وریا شێخ سه‌عید به‌رزنجی وه‌لیانی قادری و ژماره‌یه‌ك له شێخه‌كانی ته‌ریقه‌تی قادری له به‌غداو كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ڕۆڵی ته‌ریقه‌ته‌كانی سۆفی و زانایانی ئاینی كرا له هۆشیاركردنی كۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ی ئاموژگاری و ڕێنمایی ئاینی و وانه‌و وتاره‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و قبوڵكردنی به‌رامبه‌ر و ڕێزگرتن له ژیان.
حه‌داد جه‌ختیركرده‌وه له سه‌ر گرنگی پاراستنی كه‌لتوری باڵا‌و هه‌ڵسوكه‌وتی پۆزه‌تیڤ و پابه‌ندبون به به‌ها ئیمانیه‌كان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و چه‌سپاندنی چه‌مكه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له لێبورده‌یی و پاراستنی مافی مرۆڤ.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/12/2018

