سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی ئوردن دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە وەلید مەسری وەزیری گواستنەوەی ئوردن و وەفدی هاورێی.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی چالاككردنی كەرتی گواستنەوە و ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ ئەو دەرفەتانەی لەبەردەستدان بۆ كاراكردنی دۆسیە ئابوریە هاوبەشەكان لەرێی وەبەرهێنانی سەرجەم دەروازە سنوریەكانی نێوان بەغداد و عەمان.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە: لەسەر گرنگی لابردنی سەرجەم بەربەستەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فروانكردنی میكانیزمی هەماهەنگی هاوبەش لە بواری گواستنەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە ئێستادا هەوڵدەدات بارودۆخێكی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ دەستەبەركردنی هەلی كار لە عێراقدا كە كاریگەری دەبێت لەسەر نەهێشتنی بێكاری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
12 كانونی یەكەمی 2018