لەمیانی ئامادەبوونی لە كۆڕی ژوری بازرگانی ئەمریكی .. حەلبوسی داوای بەشداریكردنیان دەكات لە هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، لەمیانی ئامادەبوونی لە كۆڕی وزەی ژوری بازرگانی ئەمریكی تەئكیدی كردەوە لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنانی جیهانی و بەشداریكردنیان لە هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق.
بەرێزیان لە كۆڕەكەدا داوای لە وڵاتە پشتیوانەكان كرد پاڵپشتی ئەركی ئاوەدانكردنەوە بكەن دوای ئەوەی ئەركی خۆیان لە پشتیوانیكردن لە عێراق بەجێهێنا لە روبەربوونەوەی تیرۆر، رۆڵی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاشی بەرز نرخاند لە پشتیوانیكردنی لە عێراق لە قۆناغی روبەروبوونەوەی تیرۆردا.
حەلبوسی ڕایگەیاند” یەكێك لە ڕووەكان چاكسازی كە عێراقیەكان چاوەرێی دەكەن قۆناغی وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوەیە پێشوازی جەماوەریش بۆ ئەو بۆچونە هەیە بەو پێیەی كۆتایی بە بێكاری دەهێنێت و گەشەپێدانی ناوخۆیی بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەدیدێنێت”، رۆشنایشی خستەسەر ئەوەی كە ئەنجومەنی نوێنەران كار دەكات بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی كە كارئاسانی بۆ رێوشوێنەكانی وەبەرهێنان لە كەرتە تایبەتەكاندا دەكات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیشی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ پشتیوانیكردن لە عێراق، بە تایبەت لە بواری دوبارە ئاوەدانكردنەوە و پتەوكردنی ئابوری عێراقی، دەستكردن بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنگرەی كوەیت بۆ ئاوەدانكردنەوە كە لە عێراقدا دەرفەتێكی جیهانی بۆ وەبەرهێنان دەرەخسێت.
وتیشی ” لە ئێستادا یادی رزگاركردن و سەركەوتنی عێراق بەسەر رێكخراوی داعش دەكەینەوە، پێمان وایە دەرفەتێكە بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانییەكی ناوازە بۆ ئەو سەركەوتنە لە رێی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكان و گەڕانەوەی ژیان بۆ سەرجەم ناوچەكان لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەكان”.
لە كۆڕاكەدا هەر یەك لە رێك بێری وەزیری وزەی ئەمریكا و جۆن سولیفان یاریدەدەری وەزیری دەروەی ئەمریكا و پەنجا گەورە بزنسمان و بەرپرسانی ئەمریكا ئامادەبوون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 كانونی یەكەمی 2018

