دكتۆر به‌شیر حه‌داد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق ده‌كات و داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كات كار بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كیدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا، پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق به گشتی و سوپا‌و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی میللی و هه‌مو پێكهاته‌كانی سه‌ربازی به تایبه‌تی كرد.
حه‌داد له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له هه‌مو لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌كان كرد له‌و قۆناغه‌دا هه‌ڵوێسته‌كان یه‌كبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبێنین و هه‌مومان كاربكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان له هه‌مو ناوچه‌كانی وڵات‌دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/12/2018

