د. به‌شیر بارودۆخی قه‌زای تۆزخورماتو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و په‌ره‌پێدانی بواری خزمه‌تگوزاری و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌زاكه تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/12/2018 به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان پارێزگاری پێشوی سه‌لاحه‌دین و ئه‌ندامی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا جبوری و د. ڤیان سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان، پێشوازیكرد له شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌زای تۆزخورماتو كه پێكهاتبو له قائیمه‌قامی قه‌زاو سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای تۆزخورماتو و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی وه‌قفی سوننی.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی قه‌زاكه‌و كێشه‌و داواكاریه‌كانی دانیشتوانی قه‌زاكه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و په‌ره‌پێدانی بواری خزمه‌تگوزاری و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له قه‌زاكه كرا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌داد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه گرنگی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی قه‌زای تۆزخورماتو ده‌دات و ستایشی هه‌وڵی هه‌مو لایه‌نه‌كانی كرد بۆ سه‌رخستنی ئاشتبونه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و به هێزكردنی یه‌كڕیزی نشتیمانی و نه‌هێشتنی توندوتیژی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانی وڵات‌دا، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر پاراستنی هاوسه‌نگی له نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌مو پێكهاته‌كان له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان له فه‌رمانگه‌كانی خزمه‌تگوزاری و ده‌زگاكانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش.
له لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و دیداره‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا به مه‌به‌ستی هاریكاری و په‌یوه‌ندیكردن و ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی تایبه‌ت و هه‌ستیاری قه‌زای تۆزخورماتو به بونی هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه‌و داوایان له به‌ڕێزی كرد كه داواكاریه‌كانی دانیشتوانی قه‌زاكه به نوسراوێكی فه‌رمی بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/12/2018

