كه‌عبی جه‌ختده‌كاته‌وه له سه‌ر ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕی له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیدا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/12/2018 به ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دكتۆر به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد له گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی تاوتوێكرا و به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی به‌دواداچونی پرۆژه‌ی یاساكان و پرۆژه‌ی رێكه‌وتنامه دووقۆڵیه‌كان كه زۆربه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ده‌ستیانكردوه به‌كاره‌كانیان تا كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان له گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕی له پرۆسه‌كه‌دا.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین بڕگه‌ی تایبه‌ت به پێكهێنانی لیژنه‌كان و ئاماده‌كردنی ئه‌ندامان و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان كران.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان رێكه‌وتن له سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بچوكراو كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی په‌رله‌مانیه‌وه دیاری ده‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌كانی لیژنه‌ی هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به زوترین كات بۆ ده‌ستكردن به پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان له رۆژانی داهاتودا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/12/2018

