جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌كات یاسای تایبه‌ت به پاراستنی مافی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت ده‌ربكرێت و گرنگی به به‌هره‌و تواناكانیان بدرێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6/12/2018 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازیكرد له گه‌نجی نابینا‌و پیانۆژه‌نی ناسراو و سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی هونه‌رمه‌ندانی گه‌نج له كوردستان (سۆران نوری ئیبراهیم).
له دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پاڵپشتی خۆی بۆ توێژی گه‌نجان ده‌ربڕی به تایبه‌تی خاوه‌ن به‌هره‌و تواناكان و داوای له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه مرۆیه‌كان كرد چاودێری خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت بكه‌ن و جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ پاراستنی مافه‌كانیان و گرنگیدان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سۆران نوری خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و دیداره و هه‌ڵوێستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت به‌رزنرخاند.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
6/12/2018

