كه‌عبی چاوی ده‌كه‌وێت به خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی باڵا ئه‌وانه‌ی كه ده‌رفه‌تی كاریان ده‌ست نه‌كه‌وتوه
جێگری یه‌كه‌می سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/12/2018 له نوسینگه‌ی خۆی، چاویكه‌وت به نوێنه‌رانی خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی باڵا ئه‌وانه‌ی بێ كارن.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز كه‌عبی دیارده‌ی له خۆنه‌گرتنی خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی باڵا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه به “گه‌نده‌ڵی ئیداری” له قه‌ڵه‌مدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره فه‌وتاندنه بۆ توانا زانستیه‌كان كه ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌وانه داوای ده‌رفه‌تی ژیانێكی ئاسوده له وڵاتانی تر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌دواداچون بۆ ئه‌و كه‌یسه له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ده‌كات و پرۆژه یاسایه‌ك پێشنیار ده‌كات سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی خوێندنی به‌یانیان له خوێندنی ئێواران كه ناسراوه به یاسای كارپێكردن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به دیارده‌ی وانه گوتنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی تر كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵان له زانكۆكانی خوێندنی ئێواراندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تن، بۆیه پێویسته ده‌رفه‌ت به خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی تر بدرێت ئه‌وانه‌ی كه ده‌رفه‌تی كاریان ده‌ست نه‌كه‌وتوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5/12/2018

