جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ده‌كات به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی و داوا ده‌كات ژیانێكی ئاسوده بۆ گه‌له‌كه‌مان دابین بكرێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پیرۆزبایی له سه‌رۆكایه‌تی و كادرانی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی كرد به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆیان خواست و داوایكرد هاوكاری زیاتر له نێوان هێزو پارته‌كانی نشتیمانی هه‌بێت به تایبه‌تی له قۆناغی داهاتودا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی عیراق له ژیانێكی ئاسوده‌و ئازاد و قۆزتنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌ر تیرۆر بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
هه‌روه‌ها حه‌داد دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌مولایه‌ك كار بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نشتیمانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و دڵنه‌وایی له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌ل و كاركردنی به كۆمه‌ڵ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی پاشماوه‌ی تیرۆر و گروپه ته‌كفیریه‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/11/2018

