كه‌عبی چاوی به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌وێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/11/2018 پێشوازی له سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی زیان و ده‌ره‌نجامه‌كانی بڕیاری سڕكردنی كاری كۆمسیۆن له ماوه‌ی رابردودا كرا و به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر گرنگی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ستافی كۆمسیۆن و كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بواری خه‌رجكردن له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 دا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11/11/2018

