جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و په‌ره‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان له بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 له گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر تاوتوێ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 5/11/2018 سه‌ردانی باره‌گای پارێزگای هه‌ولێری كرد‌و چاوی به پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێز نه‌وزاد هادی كه‌وت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان به هۆی روداوه‌كانی ئه‌و دواییه له ئاگركه‌وتنه‌وه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو به هۆی باران بارینه‌وه كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له سه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاری به په‌له بۆ خیوه‌تگای ئاواره‌كان.
له لایه‌كی تر، تاوتوێی دۆسیه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ساڵی 2019 كرا كه بڕیاره له دانیشتنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا تاوتوێ بكرێن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
5/11/2018

