کەعبی: دانیشتنی بەیانی پێنجشەمە بە” ئاشکرا ” دەبێت وەپەڕلەمانتارە بەڕێزەکان ئازادی تەواویان هەیە دەنگ بدەن یان نا

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کرد لەسەڕ ناردنی بەرنامەی حکومەتی و ڕێڕەوی خودی پاڵێوراوەکان لە تاقمە وەزارەتیەکەدا پێش بەستنی داینشتنی متمانە پێدان بە حکومەتی نوێ ،ئاماژەی داکەئەمە یەکەمجارە لە مێژوی حکومەتە کانی عێراقدا ڕوو دەدات .
وەکەعبی لە دوانێکی ڕۆژنامە نووسیدا پتر وتی : هەمووو ئەندامانی نەنجومەنی نوێنەران ئاگاداربوونەوە لە ڕێڕەوی خودیی پاڵێوراوەکان ، ڕوونی کردەوە کەلیژنە درووستکراوەکە بەسەرۆکایەتی خۆی تاونوێ بەرنامە حکمەتیەکەیان دەکات وەتێبینی وڕاسپاردەی خۆی پێشکەش دەکات بە سەرۆکی ڕاسپێرراو ئەویش لەلای خۆیەوە ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ چەسپاندنیان و پابەند وون پێێانەوە لەبەرنامەی وەزارە تی حکومەتەکەیدا .
کەعی وەسفی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێنجشەممەدا کرد بەوەی کە دیموکراتیە لە سەدا سەد ، وە ئامژەیدا کە دەنگدانەکە بەئاشکرایی دەبێ بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراقی ئاگاداربن لەنوێنەرانیان لەهەڵبژاردنی تاقمە وەزارەتیەکەیدا وە ئارەزووی دەنگدان بەئازادیەکی تەواودەبێت .
وەکەعبی هیواداربووکە سەرۆکی ڕاسپێرراو وەحکومەتەکەی پاش ئەوەی متمانەی ئەجومەنی ۆوێنەران بەدەست دەهێنن کە بەڵێن بدن بەگەڕانەوەی سامی وڵات و ڕژێمی دیموکراتی وە بەجێهێنانی داواکانی گەلی عێرا قی و ڕۆیشتن ب ۰ەرەو پێکهێنانی هەڵبژاردنی خێراو پاک .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران