سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی كەمپی ئاوارەكان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی كامپی ئاوارەكانی كرد، بۆ بەئاگابوون لە هەڵەمەتەكانی كادری كامپەكان و تیمی تەندروستی بۆ پاكژكردنەوەی كامپەكان و خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا.
بەرێزیان چاویشی كەوت بە ژمارەیەك لە هاوڵاتیان، و گوێبیستی داواكارییەكانیان بوو و راسپاردەی دەركرد بۆ لاینەپەیوەندیدارەكان بۆ بەدواداچوونی ئەو داواكارییانە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئازاری 2020