بەیاننامە

لە كاتێكی هەستار و ترسناكدا لە مێژوی مرۆڤایەتی كە جیهان ڕوێەڕوی پەتایەكی ترسناك دەبێتەوە و پێویستی بە هەماهەنگی نێودەوڵەتی و یەكڕیزی جیهانی هەیە، هەندێ لایەن پێشێلكاری ئەمنی و سەربازی دەكەن بێ هیچ بایەخدانێك بە بەرپرسیارێتی دەحەق بە ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، ئەوەی لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوو ڕویدا لە بەئامانجگرتنی یەكتری موغامەرەیە بە ئاسایشی ناوچەكە، لەبەرامبەردا داوادەكەین لەفەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی بنكە و دامەزراوە سەربازییەكان و سەروەری عێراق، و لێكۆڵینەوە لە دەستدریًژی بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی عێراق لە رێی چەكەوە، بۆ بەرگرتن لەبەرامبەر هەر كاردانەوەیەكی بێ پاساو، و ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بۆ ڕای گشتی.
هەروەها سەركۆنەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازییەكان و ئەمنییەكانی عێراق دەكەین لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی، كە بوەهۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك لە هێزە چەكدارەكانی عێراق، و زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئەو بارەگایانەی ڕوبەڕوی هێرشەكە بوونەوە، هەروەها بۆردومانی فرۆكەخانەی مەدەنی لە شاری كەربەلا، پێشێلكاری سەروەری نیشتمانییە، پێویستە لەسەر حكومەت هەموو رێوشوێنێكی دیبلۆماتی دەستبەجێ بگرێتەبەر لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئەنجومەنی ئاسایش، بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە.
ناكرێت ئەو پێشێلكارییانە بەردەوامبن بۆ سەر سەروەری عێراق، راكێشاری وڵات بۆ سیاسەتی كار و كاردانەوە، لەرێی چەك و دەسدرێژی بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی لایەنی تر.
لێرەوە داوا لە سەرۆكایەتی و سەركردە سیاسیەكانی وڵات دەكەین بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی بەپەلە بۆ لێكۆڵینەوە لەو دۆخە ترسناكە كە پێیدا تێپەڕدەبین، كە دوبارەكردنەوەی پێشێلی سەروەرییە، و بڵاوبونەوەی چەك و گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێك بۆ پاراستنی نیشتمان و ئاسایش و سەروەرییەكەی، و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گەل و ئایندەی رۆڵەكانی.

محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
13 ئازاری 2020