کەعبی په‌یوه‌ندی تەلەفۆنی‌ لەگەڵ باڵیۆزەکانی عێراق لە جین و ئیتالیا و ئێران و ڕووسیا ئه‌نجام ده‌دات بۆ دڵنیابوون لە بارودۆخی نیشتەجێ عێراقیەکان پاش بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ئەندامێ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی ئازاری ۲۰۲۰ پەیوەندیەکی تەلەفوونیی کرد لە گەڵ بەڕێزان باڵیۆزانی عێراق لەکۆماری چین بەڕێز ئەحمەد بەرواری ، وەئیتالیا خاتو سەفییەسوهەیل ، وە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ، بەڕێز سەعد قەندیل ، وەلەمۆسکۆ بەڕێزعەبدولرەحمان حسەینی ، بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و بێوەیی ڕۆلەعێراقیە نیشتەجێبووەکان وەدانیشتوەکان و قوتابیەکان کەلەو چوار وڵاتەدان ، جگە لە فەرمانبەران لەو باڵیۆزخانە عێراقیانەدا، پاش تووشبوونی چەند شارێک تیایدا بە ” ڕیشاڵی کۆڕۆنا ی ” نوێ ، وەبەڕێزی داوای کرد لە وەزیری دەرەوەو باڵیۆزەکان لەو چوار وڵاتەدا بەبپێویستی گرنگی پێدانی گەورەو خێرا بەبابەتی پەیوەندی کردن بەدرێژی ۲٤کاتژمێر لەگەڵ نیشتەجێبووەعێراقیەکان وە گواستنەوەیان لە ناوچە تووشبوەکاندا ، وەجووڵانەوە بۆ بەڕێکردنی هەموو پێویستیەک وە پەیداکردنی شوێنەکان و پێداویستە پزیشکیەکان کەبتوانن دووریان خاتەوە لەبازنەی مەترسی ، وە ئاماژەیدا بە گرنگیی هەماهەنگی کردن لە گەڵ حکومەتی ناوەندا لەحاڵەتێکدا ئارەزوویان بوو بگەڕێنەوە بۆ خاکی نیشتمان بە سەلامەتی و بێوەیی .
ئەوانێش بەڕێزان باڵیۆزەکان جەختیان لەوە کرد کەهەڵساون بە ئامادەکردنی ژوورەکانی نەشتەرگەری بۆ پێشواز کردن لەوحاڵەتانەی کەگومانیان لێ دەکرێت لەناودانیشتوەکاندا وە گواستنەوەیان لەو شوێنانەی کەدرمەکەی تێدایە.
وەبەڕێزان باڵیۆزەکان لە چین و ڕووسیادا بەڕێز کەعبییان دڵنیاکرد کەمەترسی بڵاوبوونەوەی ڕیشاڵەکان بەرەو پاشەکشێ دەچن وە مەترسیەکی وانیە بۆ نیشتەجێکانمان لەو دوو وڵاتەدا ،جگە لەوەی کە هیچ تووشبوونێک تۆمار نەکراوە لەناویاندا .
لەلای خۆیانەوە بەڕێزان هەردوو باڵیۆزلە ئێران و ئیتاڵیادا ڕوونیان کردەوە کەمەترسی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا هێشتا ماوە، لەو کاتەی کە کادێرەکانی هەردوو باڵیۆزخانەکە بە هەموو وزەێک و تواناێکیانەوە کاردەکەن بۆ دوورخستنەوەی مەترسی بەگوێرەی توانا لەدانیشتوە عێراقیەکان لەو دوو وڵاتەدا . با کڕۆنا ببەزێنین
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۱۲/۳/۲۰۲۰