کەعبی داوادەکات ڕێکەوتنی‌ عێراقی ــ چینی‌ جێ بەجێ بكرێت لەئێستاوە وە باڵیۆزی چینی جەخت ده‌كاته‌وه‌: ئامادەین لە ۱۰۰٪

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای کرد ڕێککەوتنامه‌ی‌ عێراقی ــ چینی کەحومەتی ئێستای‌ عیراق لە پەکین مۆری کردووە جێ به‌جێ بكرێت، بەتایبەتی كه‌ هەلی زۆر دەستدەخات بۆئاوەدانکردنەوەی عێراق، جەختی کرد بەیارمەتی دانی هەردوو دەستەڵاتی یاسادانان و بەجێهێنان بۆبەڕێکردنی هەموو ئەوڕێکارانەی کەپەیوەندن بەوڕێککەۆتن نامەیە “لەبەجێ هێنانی دا” وەئاسانکردنی هاتنی کۆمپانیا گەورەکان بۆ وڵات.
ئەمە هات لەو کاتەی کە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی چین لەعێراقدا بەڕێز تشانغ تاو لەگەڵ شاندە یاوەرەکەیدا لەنوسینگەکەی حۆی ڕۆژی سێشەمە ۷ی کانوونی دووەمەمی ۲۰۲۰ ،کەئەویش ئامادەیی وڵاتەکەی و ئامادەباشیی کۆمپانیا وەبەرهێنانەکان ۱۰۰٪ بۆدەست پێکردنی بەجێ هێنانی ڕێکەوتننامەکان وەحێراکردن بۆ خستنە جێی کارکردن وەپاڵپشتی چینی دەربڕی بۆئەوهەوڵانەی کەدەبێت یەهۆی پاراستنی سەربەخۆیی عێراق وبێوەیی زەمینەکانی .وەلەباسەکەی دەستدرێژیە ئەمەرکاییەکە وە بڕیارە پەڕلەمانیەکە بەوتایبەتە:کەعبی جەختی کرد بەوەی کە ئەمەریکا لەهەموو هێڵێکی سوور تێپەڕی بە دەستدرێژی لەسەر سەربەخۆیی عێراق پترلەجارێک لەدوای هەموویان دەستنیشانکردنی پێشەواکانی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا ، ئاماژەی دا کە ترامب ئارەزووی نیە بۆ هێور کردنەوە لە ناوچەکەدا ،وەبەتوندی هەوڵدەدات بۆڕاکێشانی بۆ ئاژاوەو وێرانی و قەیران ، وەئەوەی کردی لەبەرزکردنەوەی مەترسی زۆروتێپەڕینی ئاشکراو دە ستدرێژیەکی گەورە لەسەرسەربەخۆیی وڵات باشترین گەواهە بۆئەوە .
وەبەڕێزی پتروتی ئەوبڕیارە پەڕلەمانیەی کەئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دا تایبەت بەکشانەوەی هێزە بێگانەکان لە عێراقا بڕیارێکی گرنگ و پیشەیی ویاساییە وەئەنجامێکی باشی دەبێت چونکە بەرگری لە سەربەخۆیی عێراق دەکات وەئەمەش مافێکه هەموو گەلانی خێرخواز پێی دەزانن جگەلە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش ، سووربوو لەسەر ئەوەی کەویست وهێزی گەل عێراقی ڕێ نادات بە بوونی هێزە داگیرکەرەکان لەسەر زەویەکەیدا لەنیوان خشتەێکی کاتی سنوور بۆدانراودا دەمودەست ، ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە ئەوسزایانە واشنتۆن ئاماژەی پێ ئەدا یاسایی نیە چونکە ئێمە هیچ دەستدرێژیەکمان نەکردووە لەسەر هیچ دەوڵەتێک وە پشتگریی هیچ کۆمەڵێکی تیرۆرستی تیژڕەومان نەکردووە .

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۷/۱/۲۰۲۰