د.بەشیر حەداد لە ڤيستڤالى دارخورما (مهرجان النخيل): پشتیوانی هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی دەدرێن
رۆژی دووشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا بەشداریکرد لە ئاهەنگی ناوەندی و فیستیڤاڵی ساڵانەی وەزارەتی کشتوکاڵ کە بە بۆنەی رۆژی دارخورمای عەرەبی و پێشەنگای خورما لە ژێر ناوی ( خورمای عێراق سونبل و بەخشین ) سازکرابوو.
ئاهەنگەکە رۆژی پێنج شەممە بە ئامادەبوونی دکتۆر ساڵح ئەلحوسنی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەری وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان و باڵیۆزخانەکان و نێردە دیپلۆماسیەکان و ژمارەیەک لە ئەندازیارانی کشتوکاڵ و کۆمەڵە کشتوکاڵیەکان و رۆژنامەنوسان له هؤلى پيشانگاى بةغداى نيودةولةتى بەڕێوەچوو.
د.بەشیر حەداد لە وتەيەكدا له ڤيستڤالەكەدا وتی: پشتیوانی هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی دەدرێن، بڕیاری وەزیری کشتوکاڵیش لە بارەی رێگری لە هاوردەکردنی خورما لە دەرەوە و هاندانی جوتیاران بۆ سودوەرگرتن لە زەویەکانیان و چاندنی دارخورما و کارئاسانی کۆمپانیا عێراقیەکانی تایبەت بە بواری بەرهەمهێنانی خورما بەرزدەنرخێنین.”
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
26 ی ئەیلول 2019

