د.بەشیر حەداد داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەتی کرد بۆ لێکۆڵێنەوە لە دەستدریژی کردنە سەر قوتابیانی خوێندنی باڵا له بەغدا
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد داوایکرد لیژنەیەکی تایبەت لە، لێژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی خوێندنی باڵاو لیژنەی مافی مرۆڤ پێکبهێندرێت بۆ لیکۆڵینەوە لە رووداوەکان و دەستدرێژیکردنە سەر خوێندکارانی خاوەن بڕوانامە باڵاکان کە خۆپیشاندانیان کردووە.
سەرۆکی دانیشتنەکە داواشی کرد راپۆرتێک ئامادە بکرێت و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لەسەر ئەوەی مافی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بدرێت بە خاوەن بڕوانامە باڵاکانیشەوە.
دکتۆر بەشیر حەداد راشیگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران قبوڵ ناکات بەهیچ شێوەیەک دەستدرێژی بکرێتە سەر هەر هاوڵاتیەک لە هەر شوێنێک بێت و خۆپیشاندانی ئاشتیانەش مافێکی رەوایە و دەستوور گرەنتی کردووە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنچ شەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٩

