جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک وەزیرانی عێراق بارودۆخی ئەمنی و سیاسی عێراقیان تاوتوێ کردد.بەشیر حەداد داوای کرد بەزوترین کات پارەی جوتیاران خەرج بکرێت
ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی ١٦/٩/٢٠١٩ دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوا پێشڤەچوونەکانی بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی گۆڕەپانی عێراق و رێگەی بەھێز کردنی پەیوەندی نێوان دامەزراوەی یاسادانان و جێبەجێکردن و ژمارەیەک پرسی دیکەیان تاوتوێ کرد کە جێگەی بایەخی ھەردوو لا بوون.
لە کۆبونەوەکەدا کە فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئامادە بوو، دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژەی بە بابەتی پارەی ساڵانی رابردووی جوتیاران کرد و داوای لە سەرۆک وەزیران کرد لە زوترین کاتدا ئەو پارەیەیان بۆ خەرج بکرێت بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازارەکانیان کەم بکاتەوە و داواشی کرد کە پەلە بکرێت لە وەرگرتنی بەروبومی ئەمساڵی جوتیاران لەو ناوچانەی کە تاوەکو ئێستا بارھەڵگرەکان لە ریزدا وەستاون و چاوەڕێی بەتاڵکردنی بارەکانیان دەکەن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی دا بە زوترین کات و بەپێی بەرنامەی حکومەت ھەنگاوی جدی بۆ چارەسەرکردی ئەوکێشانە ھەڵگرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
١٦ئەیلولی ٢٠١٩

