د.بەشیر حەداد داوای کەمکردنەوەی رۆتین لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵ دەکات

رۆژی پێنج شەممە ١٢/٩/٢٠١٩ دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد کە تیایدا بریکاری وەزارەتەکانی دارایی، داد، شارەواونی، کار و ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن و بەڕێوەبەره گشتییەکان و بەڕێوەبەری گشتی بانکی رافیدەینی حکومەتی فیدراڵ بەشدار بوون. لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی کرد و باسی لە گرنگی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە کرد لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن دا بۆ زیاتر تاوتوێکردنی بابەتە گرنگەکان و قسەکردن لە کێشەکان و لەمپەرەکانی بەردەم کاری وەزارەتەکان و دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی گونجاو بۆیان، هەروەها ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت لەسەر ڕێژەی تەواوکراوی پڕۆژەکان و ئاگادارکردنەوەی پەرلەمان لە وردەکارییەکان و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاری کارگێڕیی و مەیدانی و پێشخستنی ئەدای وەزارەتەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان. جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داواشی لە ئامادەبووانی کۆبونەوەکە کرد کاری زیاتر بکەن بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە دامودەزگاکانی حکومەت و پەلەش بکرێت لە پێدانی بودجە بۆ پشتگیری پرۆژەکانی ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کەرتی خزمەتگوزاری. داواشی کرد پةيوةندييةكانيان لةگةل دام و دةزگاكانى حكومةتى هةريم بةهيزتر بكةن و مافە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جوتیاران خەرج بکرێت و قەرەبووی زیانلێکەوتوانی لافاو باران بارین و ئەو هاووڵاتیانە بکرێتەوە کە بەربوومە کشتوکاڵیەکانيان سوتاوە.. دواتر د.بەشیر حەداد گوێ بیستی گوتەی ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە بوو کە باسیان لە واقیعی وەزارەتەکان و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کرد بەتایبەت لە پارێزگا ئازادکراوەکاندا. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە سووربوونی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان بەرزنرخاند لە چاودێریکردنی کاری وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان، و چالاککردنی میکانیزمەکانی کاری هاوبەش و هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ لیژنەکانی پەرلەمان بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان، و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی دەبنە هۆی سست بەڕێوەچوونی کارەکان و سوودبینین لە پاڵپشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ وەزارەتەکان لە رێگای دەرکردنی یاساوە، نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی