سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمیندارانی گشتی یەكێتی پەرلەمانەكانی ئاسا و عەرەبی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە بەرێز محەمەد رەزا مەجیدی ئەمینداری گشتی یەكێتی پەرلەمانەكانی ئاسیا و بەرێز فائز شەوابكە ئەمینداری گشتی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی بە ئامادەبوونی بەرێز سیروان عەبدوڵا سیرینی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان پێشوازی لە ئامادەبوونی سەرجەم وڵاتانی بەشداری لە كۆبونەوەی لیژنەی پلاندانان و بودجەی ئاسیا لە بەغداد كرد و تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەستەبەركردنی تەواوی پێداویستیەكان بەمەبەستی زانمكردنی سەركەوتنی كۆبونەوەكان و بەدیهێنانی ئامانجەكانی.
بەرێزیان جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی هەوڵی پەرلەمانەكانی ئاسیا و عەرەبی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی نێوان وڵاتان و گەیشتن بە لۆژیكی تەوافق لەرێی كاراكردنی رۆڵی دیبلۆماسی پەرلەمانی، ئاماژەی بە نیەتی بەستنی دانیشتنێكی پەرلەمانی عەرەبیش كرد لە بەغداد لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ تاوتوێ كردنی ئەو پرسانەی بەلای ناوچەكەوە بە گشتی گرنگن.
لای خۆیەوە بەرێز محەمەد رەزا مەجیدی ئەمینداری گشتی یەكێتی پەرلەمانەكانی ئاسیا ئەو كۆنگرانەی لە عێراق بەرێوەدەچن بە پەیامێك لەقەڵمدا كە گوزارشت لە سەقامگیری ناوچەكە و ئەو سەركەوتنەی بەسەر تیرۆردا بەدیهاتووە دەكەن، هاوكات بەرێز فائز شوابكە ئەمینداری گشتی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی ئاماژەی بەو رێكخستنی باڵای كۆبونەوەكان و جوڵەی پەرلەمانی عێراق كرد لەگەڵ سیاسەتی پشتیوانی بۆ كاراكردنی دیبلۆماسی پەرلەمانی لە نێوەندە عەرەبیەكان.

كۆبونەوەی لیژنەی پلاندانان و بودجەی ئاسیا بە چاودێری و بەشداریكردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغداد لە ماوەی 3-5 ئەیلول و بە بەشداری 16 وڵاتی ئاسیا و عەرەبی بەرێوەدەچێت.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئەیلول 2019