سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری تەندروستی و سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوە ی ناوچە ڕزگاركراوەكان دەكات بۆ تاوتوێی پێداویستیەكانی قەزای ئەبوغرێب

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز عەلا عەلوان وەزیری تەندروستی و مستەفا هیتی سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوە ی ناوچە ڕزگاركراوەكان بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران كەریم ئەبو ریشە و عایشە مەساری بۆ تاوتوێی گرنگترین پێداویستیەكان و كێشەكانی كەرتی خزمەتگوزاری و تەندروستی كە قەزای ئەبوغرێب بەدەستیانەوە دەناڵێنێت.
لەمیانی كۆبونەوەكە لەگەڵ وەزیری تەندروستی گفتوگۆ سەبارەت بە پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی نوێ كرا و تۆماركردنی لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی داهاتوو كە توانای زۆری ژمارەی دانیشتوانی قەزاكە لەخۆبگرێت، لەگەڵ چارەسەركردنی بەپەلە بۆ ئامادەكردنی سەنتەرێكی تەندروستی لەقەزای سەد و كەمی لە ئامێر و داودەرمان و كادری تەندروستی.
هەر لە كۆبونەوەكە لەگەڵ سەرۆكی سندوقی ئاماوادانكردنەوەی عێراق تاوتوێی دۆسیەی كەمی فەرمانگەی خزمەتگوزاری لە قەزاكە كرا لە نێویاندا فەرمانگەی باری كەسێتی و پاسپۆرت و چۆنێتی پشتیوانی لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ دروستكردنی ئەو فەرمانگانە لە پێناو كەمكردنەوەی بەربەستەكانی بەردەم هاوڵاتیان بۆ بەجێگەیاندنی مامەڵەكانیان لە ناوقەزاكەدا، لەگەڵ دورستكردنی چەند قوتابخانە و رێگەو پردێك.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی سەردانێكی مەیدانی وەزیری تەندروستی بە یاوەری ژمارەیەك پەرلەمانار بۆ دامەزراوە تەندروستیەكان لە قەزاكە و دانانی رێگەچارە بۆ ئەو كێشنەوەی ئەو دامەزراوانە بە دەستیانەوە دەناڵێنن.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئەیلول 2019