سێ سەرۆكایەتییەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندەكانی حەشدی شەعبی كۆدەبنەوە
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی كۆبونەوەیەك بوو كە پێكهاتبوون لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لە كۆشكی سەلام لە بەغداد ئەمرۆ دووشەممە، لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی حەشدی شەعبی.
لە میانی دیدارەكەدا، تەئكید لەسەر گرنگی رۆڵی ئازایانەی حەشدی شەعبی كرایەوە، لەگەڵ پێكهاتەكانی تری هێزە چەكدارەكان، لە شەڕی ئازادكردن و تێكشكاندنی داعش و تیرۆریستان.
تەئكیدیش كرایەوە ئەو دەستدرێژیانەی بەمدواییە روبەروی حەشدی شەعبی بویەوە لەگەڵ راكێشانی حەشدی شەعبی و دامەزراوەی بەرگری نیشتمانی و سەرقاڵكردنیان لە بەردەوامبوونی لە ناوبردنی پاشماوەكانی داعش و كۆتاییهێنان بە تیرۆر و ئەو مەترسیانەی روبەروی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بوەتەوە و ئەو دەستدرێژیانەش كارێكی دوژمنكارانەیە و عێراقی بەهێز و خۆڕاگر بە ئامانجدەگرێت، عێراقیش لەرێی حكومەت و سەرجەم كەناڵە كاریگەرەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەكان تەواوی رێوشوێنەكان دەگرێتەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمنان و بەرگری لە ئاسایش و سەروەری و خاكی عێراق.
لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەبوان جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی تەركیز كردن لە ئامانجی سەرەكی كە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاككردنەوەی خاكی عێراقە لە شانەكانی و خۆ سەرقاڵنەكردن بەهەموو ئەو پرسانەی لە ئەركە سەرەكییەكە دوریاندەخاتەوە و تەئكیدكردنەوە لەسەر سەروەری عێراق و سەلامەتی رۆڵەكانی كە هێڵی سورە و ئەركی دەوڵەت پاراستن و بەرگریكردنە لێیان لەبەرامبەر هەر بە ئامانجگرتنێك بەو جۆرەی یەكگرتوویی عێراقیەكان دەستەبەر دەكات لەگەڵ یەكێتی لە هەڵوێستی نیشتمانی لە پشتیوانی بۆ هێزە ئازاكانی، و رێزگرتن لە سەروەری یاسا و تەئكیدكردنەوە لە مەجەعیەتی دامەزراوەكانی دەوڵەت و پابەندبوون بەهەموو ئەو پرسانەی ئەو رۆڵە پتەودەكات و ئەمن و ئاسایش و سەلامەتی و ئارامی عێراق دەپارێزێت.

