د.بەشیر لەساڵیادی ئەنفالی بادینان دا : بادینان هەمیشە لانەی مێرخاس ومەردان بووە
ئەمڕۆ بیست وپێنجی ئاب، بیست وشەش ساڵ بەسەر كارەساتی ئەنفالی بادینان تێدەپەڕێت كە لەساڵی 1988 لە چەندین ناوچەی بادینان ڕووی دا لە هەڵمەتێكی رێكخراوی تاوانكاری دا لەماوی نێوان 25ی ئاب تا 6 ی ئەیلوول . ئەم تاوانە بووە هۆی شەهید وبێ سەروشوێن بوونی هەزاران كوردستانی بێ تاوان لە خەڵكی ناوچەكە بەكورد وئاشووری ، بەموسڵمان ومەسیحی وئێزیدی .
رژێمی بەعس باش دەیزانی ئەم شوێنە هەمیشە شوێنی پیاوانی مەرد ومێرخاسانی كوردستان بووە، شوێنێكی گرنگی پێكەوەژیانی ئایینی ونەتەوەیی بووە ، بۆیە هیچ كاتێك نەیدەویست ئەم گیانە پڕ لە مرۆڤایەتیە لەم ناوچەیەدا بمینێت وهیچ رێگایەكی دیكەی نەبوو جگە لە تاوان بۆ ئەم مەبەستە.
ئەم تاوانە پەیامێكی گرنگ ودیاری تیادا دەخوێندرێتەوە، ناوەڕۆكی ئەم پەیامە پێمان دەڵێت : دیكتاتۆر هەمیشە بەیەك چاو سەیری هەموو پێكهاتەكانی كوردستانی دەكرد بەبێ جیاوازی.
بەم بۆنە خەمناكەوە ئێمە جارێكی دیكە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئەنفالی بادینان دەكەین وجەختیش لەسەر ئەوە دەكەینەوە كه رۆڵەكانیان هەمیشە لەیادمانن وئەركی ئێمەیە داكۆكی لەمافەكانیان بكەین .
هەر بۆیەش لەیادكردنەوەی ئەم تاوانەدا هیوادارین هەردوو حكومەتی فیدراڵ وهەرێمی كوردستان كاری جدی بكەن بۆ كۆتاییهێنان بەكێشە وگرفتەكانیان وهەوڵەكانیان بۆ زامنكردنی مافی واریسی شەهیدانی ئەنفالی بادینان چڕتر بكەنەوە .
سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدانی ئەنفالی بادینان وهەموو شەهیدانی كوردستان وعیراق
د.بەشیر حەداد
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
2019/8/25

