سێ سەرۆكایەتیەكە بەدواداچوون بۆ باردۆخی ئەمنی دەكەن و داوای لێكۆڵینەوە لەتەواوی لێكەوتە و زانیارییەكان دەكەن لەبارەی تەقینەوەی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا ئامادەی كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە بوو.
كۆبونەوەكە تەرخانكرا بۆ گفتوگۆ سەبات بە بارودۆخی ئەمنی وڵات بە تایبەت تەقینەوەی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لەچەند رۆژی ڕابردوودا.
لەوبارەیەوە لە كۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون سەبارەت بە تەواوی لێكەوتە و زانیارییەكانی بەدیهاتوو لەلایەن دەزگا نیشتمانییەكانی تایبەتمەند دەرحەق بە روداوەكانی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی بەمدواییە.
هەر لەكۆبوونەوەكە جەختكرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی عێراق بە پابەندبون بەوەی لە بەڵگەنامەی ( سیاسەتی نیشتمانی یەكگرتوو سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنی و ئیقلیمییەكان)، و ئەوەی لە بەڵگەنامەكە تەئكیدی لەبارەوە كراوەتەوە دەرحەق بە گرنگی یەكگرتویی سیاسی ناوخۆیی و پشتبەستن بە بنەمای رەچاوكردنی سەروەری عێراق و ئاسایش و سەربەخۆیی و رەتكردنەوەی سیاسەتی جەمسەرگیری و تەسفییەی حسابات و رەتكردنەوەی ئەوەی وڵات ببێتە بنەكەیەك بۆ دەستدرێژی كردنە سەر هەر وڵاتێكی دراوسێ و ناوچەكە.
لەبەشێكی تەری كۆبونەوەكە باس لەگرنگی پابەندبوون بە هەڵوێستی وڵاتی عێراق بە دامەزراوە جۆراوجۆرەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان دەرحەق بەرەتكردنەوەی بنەمای شەڕكردن بە وەكالەت، و هەوڵی هەر لایەنێكی ئیقلیمی و بۆ تێوەگلانی عێراق لە شەڕ و ناكۆكیەكان كە عێراق هەڵوێستی خۆی یەكلایی كردوەتەوە بۆ بەرژەوەندی رۆڵی محەوەری عێراق لە پێناو ئاشتی و گەشەپێدان و پێشكەوتن و هاریكاری نێوان هەموو لایەك.
بەشداربووانی كۆبونەوەكە بەرپرسیارێتی دەوڵەت بە تەواوی دامەزراوە دەستوریەكانی نیشاندا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروماڵی عێراقییەكان، هەروەها رێكەوتن بۆ چاوەرێكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەلایەن دەزگا نیشتمانییەكانی تایبەت بە دەرچوون بە یەك هەڵوێستی یەكگرتوو كە مافی عێراق بپارێزێت ئاسایش و سەربەخۆیی و سەروەری بەسەر خاكەكەی پتەوبكات. جەختیش كرایەوە لەسەر گرنگی پابەندبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوكاریكردن بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسمانی عێراق لەهەر پێشێلكارییەك یان بە ئامانجگرتنێك. هەر لە كۆبونەوەكە گوزارشت لەگرنگی بەدواداچوونی ئەمنی و هەواڵگری ورد بۆ پاشماوەكانی داعش و نەدانی هیچ دەرفەتێك پێیان بەو جۆرەی سەركەوتن پتەودەكات.
بەشداربووانی كۆبوونەوەكە رۆڵی نیشتمانی و ئازایەتی هێزە چەكدارەكانی بە تەواوی پێكهاتەكانی بەرز نرخاند، لەسوپا و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی و پێشمەرگە لەشەڕی ئازادی دژ بە تیرۆر و قوربانیدانەكانیان بەرز نرخێنرا، بەشداربوانی كۆبونەوەكە گوزارشتیان لەرێز و پەرۆشییان كرد دەرحەق بە حەشدی شەعبی بەو پێیەی بەشێكی كاریگەرە لەدامەزراوەی بەرگری نیشتمانی عێراق، تەئكیدیشیان كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانی دیوانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی تەواوكاری دامەزراوەی بەرگری نیشتمانی.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر ئەوەی هەر بڕیارێكی ئەمنی و سەربازی یان هەر لێدوانێك دەرحەق بەو پرسە تەنها تایبەتە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بە پێی دەستوور، پێویستە تەواوی هێزە ئەمنی و فەرمادەی سەربازی و سیاسیەكان پابەندبن پێوەی.