سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری بەغدا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە خاتوو زكرا عەلوش ئەمینداری بەغدا.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی ئاستی خزمەتگوزاری لە بەغدای پایتەخت كرا لەگەڵ پلانی گەشەپێدانی و گرنگترین پرۆژە وەستا و بەردەوام و نوێكان و رێگەكانی پشتیوانی لە كۆمپانیا وەبەرهێنەكان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە ستراتیژییەكان لە پایتەخت.
هەر لەدیدارەكەدا گفتوەگۆ كرا سەبارەت بە گرنگی زیادكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ ئەمانە و لەخۆگرتنی دۆسیەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی كە پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێت و دوبارە بوژانەوەی ژێرخان و كردنەوەی شەقامە داخراوەكان.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 ئاب 2019