كه‌عبی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت له گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیایی كه بڕیاره له به‌رواری 3-5 ئه‌یلولی داهاتو له به‌غدا ببه‌سترێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 20/8/2019 كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ست له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار ئاڵا تاله‌بانی، بۆ تاوتوێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ میوانداریكردنی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاروباری پلاندانان و بودجه له كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیایی له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی داهاتوو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له باره‌گای لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سترا، تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی لۆجستی تایبه‌ت به پێشوازیكردنی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی به‌شداربو له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌دا كرا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی واده‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی شانده‌كان و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به كۆنگره.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه سه‌رخستنی كاره‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی هه‌مولایه‌ك به‌بێ جیاوازی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/8/2019

